لە کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ستاڤرۆس پاپاستاڤرو، وەزیری وزەی یۆنان باس لە ئەزموونی حکومەتی یۆنان کرا، کە چۆن توانیویانە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە رێژەیەکی بەرچاوی کارەبای وڵاتەکەیان لەڕێگەی وزەی نوێبووەوە دابین بکەن. لەمبارەیەوە وەزیری وزەی یۆنان ئامادەیی حکومەتی وڵاتەکەی دەربڕی کە هانی پسپۆڕان و کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی خۆیان بدەن کە هاوکاریی حکومەتی هەرێم بکەن.
لایەنی یۆنانی روونیانکردەوە کە چۆن لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا حکومەتی یۆنان بە شێوەیەکی زانستی توانیویەتی کێشەی پاشماوەکان چارەسەر بکات و ئامادەییشان دەربڕی لە رووی پسپۆڕییەوە هاوکاریی حکومەتی هەرێم بکەن لە چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ و خاشاکی تانجەرۆ.