کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان

کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان

2025-04-10

لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ یۆرگۆس یراهێپیتریتس، وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە و پێکەوە چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان لە بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا. جەختیش کرایەوە ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و یۆنان زیاد بکرێت و کار بکرێت لە داهاتوودا گەشتی راستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی و ئەسیناشدا بکرێتەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر