لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ کۆنستاتینۆس تساریاراس، وەزیری کشتوکاڵ و پەرەپێدانی گوندەکانی یۆنان کۆبووەوە.
هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و یۆنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراکدا. هاوڕاشبوون کە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی گرنگی کشتوکاڵییە و لەڕێگەی وەبەرهێنانی زیاتر و پلانی گونجاوەوە دەتوانرێت بەشێکی گرنگی پێداویستییەکانی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە دابین بکات.