قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان کۆبووەوە

2025-04-09

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ یۆنان لەگەڵ ئۆلگا کیفالۆگیانی، وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان کۆبووەوە و چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و یۆنانیان لە بواری گەشتوگوزاردا تاوتوێ کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا دڵخۆشیی خۆیان دەربڕی بەوەی لەماوەی رابردوودا ئاستی پەیوەندیی گەشتوگوزاریی نێوانیان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی داوایکرد یۆنان کارئاسانی بکات بۆ ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت لە بواری گەشتوگوزاردا لە زانکۆکانی ئەو وڵاتەدا بخوێنن. لەمبارەیەوە وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ کارئاسانیکردن بۆ خوێندکارانی هەرێم.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر