بەڕێوەچوونی دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی

بەڕێوەچوونی دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی

2025-04-06

بە بەشداریی دەیان پسپۆڕ و میوانی بیانی و نوێنەرانی کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەکان، دووەمین کۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی بەڕێوەچوو. لە وتارێکدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: ئامانجمانە لە داهاتوودا سلێمانی ببێتە پایتەختی داهێنان و تەکنەلۆژیا لە ناوچەکەدا.

وتیشی هەنگاو دەنێین بۆ گۆڕینی یاسا و رێنماییەکان و هاندانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لە بیرۆکەی داهێنەرانە، تا ژینگەیەکی لەبار بۆ داهێنان و کارسازی لە کوردستان دابین بکەین. روونیشیکردەوە بۆ بونیادنانی حکومڕانییەکی دروست و هەمەجۆرکردنی ئابووری و گەشەپێدانی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، پێویستە کەڵک لە بیرۆکەی داهێنەرانە وەربگرین و پەرە بە کولتووری داهێنان بدەین.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر