کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا

کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا

2025-03-20

قوباد تاڵەبانی لەکۆبوونەوەی لەگەڵ دانیێل روبنستین، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە ئاماژەدان بە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر رەشنووسی دیدگای هاوبەش بۆ حکومڕانی، گەشبینی خۆی دەربڕی لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا و یەکگرتوو.

روونیشی کردەوە پارتی و یەکێتی هەردوولا هاوڕان لەم قۆناغەدا بەپێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەروەها بۆ خزمەتکردنی باشتری هاووڵاتییان پێویستە حکومەتێكی کارا و خزمەتگوزار پێکبهێنرێت. رێکیشکەوتوون حکومەتی داهاتوو دەبێت حکومەتێکی شەفاف بێت و بەپێی یاسای بودجە بەڕێوەبچێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر