قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزەکانی ئیتاڵیا و ئوسترالیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزەکانی ئیتاڵیا و ئوسترالیا کۆبووەوە

2025-03-19

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە نیکۆلۆ فۆنتایا، باڵیۆزی ئیتالیا و گلێن مایلز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووەوە و لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا باس لە دواین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرا.

قوباد تاڵەبانی روونی کردەوە لێکتێگەیشتنی زۆر باش لەنێوان پارتی و یەکێتی دروست بووە و بەپێی ئەم دۆخە ئەرێنیەی دروست بووە، پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بووە و گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا حکومەتی داهاتووی هەرێم پێکبهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشدا هەردوولا هاوڕان کە بەپێی ئەو دۆخەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت و هەروەها بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاووڵاتییان، پێویستە حکومەتێکی بەهێز و کارا و یەکگرتوو پێبکبهێنرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر