قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی فەخری یانەی وەرزشی سلێمانی دیاریکرا

قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی فەخری یانەی وەرزشی سلێمانی دیاریکرا

2025-03-17

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشیی سلێمانی وەک سەرۆکی فەخریی یانەکە دەستنیشان کرا. لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بەوەی مێژووی وەرزش لە سلێمانی بە یانەی وەرزشیی سلێمانییەوە گرێ دراوە و چەندین نەوە بیرەوەرییان لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەیە.

وتیشی یانەکە یانەی دایکە و دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە ماوەیەکی کورتدا پلانێکی تۆکمەی پێنج ساڵە ئامادەبکرێت بۆ ئەوەی یانەی سلێمانی بگەیەنرێتە ئەو ئاستەی کە شایستەی ناوبانگ و مێژووە پڕشنگدارەکەیەتی.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر