بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەد لە پارێزگای هەڵەبجە دانرا

بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەد لە پارێزگای هەڵەبجە دانرا

2025-03-15

لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە یاوەری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەدی دانا.

پردی تەنگی سەید محەمەد پڕۆژەیەکی ستراتیژییە لە ناوچەکەدا و پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیان دەبەستێتەوە. درێژی پردەکە ٦٠٠ مەتر دەبێت و بە گوژمەی نزیکەی ٢٧ ملیارد دینار لەماوەی ٩٠٠ رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

هەر لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجەی بەسەرکردەوە و بە دواداچوونی کرد بۆ چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی کارەکانی پڕۆژەکە. سایلۆی هەڵەبجەش لە پرۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکەیە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەردی بناغەکەی دانراوە و لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو دەکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر