قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی چین کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی چین کۆبووەوە

2025-03-12

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە لیۆ جیون، کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا قسە لەسەر پرۆسەی گەشەپێدان و بە تایبەتیش گەشەپێدانی ناوچەیی لە هەرێمی کوردستان کرا. جێگری سەرۆکوەزیران روونیکردەوە کە ئامانجیانە بە شێوەیەکی هاوسەنگ هەموو شار و ناوچەکانی کوردستان لە بوارەجیاوازەکاندا گەشە بکات و داواشیکرد وڵاتی چین کە خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەند و سەرکەوتووە لەمبارەیەوە هاوکاریی هەرێم بکات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا کونسوڵی گشتیی چین ئاماژەیدا بە پەرەپێدانی تواناکان لە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتیی هەرێم سودمەندبوون لە بەرنامەی پەرەپێدانی تواناکان و  لە داهاتووشدا خولەکانی راهێنان بۆ پەرەپێدانی تواناکان بەردەوام دەبێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر