بەشداریی قوباد تاڵەبانی لە پانێڵی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان

بەشداریی قوباد تاڵەبانی لە پانێڵی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان

2025-02-22

هەرێمی کوردستانیش وەک هەر کۆمەڵگەیەکی تر، کۆمەڵگەیەکی فرەڕەنگ و فرەپێکهاتەیە و پڕە لە بۆچوون و ئایدۆلۆژیای جیاواز. گرنگ ئەوەیە چ لە ئاستی سیاسەت و حکومڕانیدا، چ لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا ئیدارەی ئەو فرەڕەنگی و جیاوازی و جۆراوجۆرییانە بدەین و گیانی پێکەوەژیان قووڵتر بکەینەوە و رێگە نەدەین هیچ پێکهاتەیەک هەست بە پەراوێزخراوی بکات.

ئەمڕۆ لە پانێڵی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان لە سلێمانی کە لەلایەن ڤیژن فاوندەیشنەوە بەڕێوەچوو، جەختم کردەوە کە پێویستیمان بە سیستمێکی حکومڕانییە لەگەڵ فرەپێکهاتەیی و جۆراوجۆرییەکانی کۆمەڵگەکەماندا بگونجێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر