یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەر رۆشنایی رێبازی سەرۆک مام جەلال روانگەیەکی روون و چەسپاوی هەیە بۆ چۆنییەتی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا. وەک هەمیشە بە هەموو توانایەوە پشتگیری لە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد دەکات و لەم چوارچێوەیەدا هەر ئەرکێکی نەتەوەیی بکەوێتە سەرشانی بە شانازییەوە جێبەجێی دەکات.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەفدی ئیمراڵی بە سەرۆکایەتیی بەڕێزان پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئوندەر، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەندیی یەکێتی بە سیاسەت و روانگەی سەرۆک مام جەلال بۆ پشتیوانیکردن لە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە تورکیا دووپات کردەوە و ئامادەیی یەکێتی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەک لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا دەربڕی.