دیدار لەگەڵ شێخ مورشید خەزنەوی

دیدار لەگەڵ شێخ مورشید خەزنەوی

2025-02-25

قوباد تاڵەبانی لە هەولێر پێشوازیکرد لەگەڵ شێخ مورشید خەزنەوی کەسایەتی ئایینی و نیشتمانپەروەری ناسراوی کورد.

سەبارەت بە دیدارەکە جێگری سەرۆکوەزیران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوویەتی: "شێخ مورشید خەزنەوی و باوکی شەهید شێخ مەعشوق خەزنەوی دوو سیما و کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانیی دڵسۆز و خۆشەویستی رۆژئاوای کوردستانن. شێخ مەعشوق لەپێناو نەتەوەکەیدا شەهید بوو و ئێستاش شێخ مورشیدی کوڕی درێژە بە رێبازەکەی دەدا. ئەمڕۆ زۆر خۆشحاڵ بووم بە دیداری شێخ مورشید، هەوڵەکانی بۆ یەکگرتوویی و یەکڕیزی کورد جێی پێزانینە و پێویستە هەموو لایەک گوێی لێ بگرن و پشتیوانی لێ بکەن. جەختمان کردەوە بە هەموو توانامانەوە پشتیوانی براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەبین و لە هیچ هەوڵێکیش بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد درێخی ناکەین".

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر