قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە ئەکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێی ژاپۆن و لە کۆبوونەوەیەکدا سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی ژاپۆنی کرد بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە و هاوکارییەکانیان بۆ مۆزەخانەی سلێمانی.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەکاندا. هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی داوایکرد حکومەتی ژاپۆن لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و کارسازیدا هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.