دیدار لەگەڵ چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی کورد و سەرۆک مام جەلال

دیدار لەگەڵ چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی کورد و سەرۆک مام جەلال

2025-02-27

قوباد تاڵەبانی لە هەولێر لەگەڵ چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی کورد و سەرۆک مام جەلال کۆبووەوە.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، جێگری سەرۆک سەرۆکوەزیران لەبارەی دیدارەکەوە نووسیوویەتی: "خۆشحاڵ بووم جارێکیتر بە دیداری بەڕێز چەنگیز چاندار، دۆستی دێرینی کورد و سەرۆک مام جەلال و پەرلەمانتاری ئێستای دەمپارتی شاد بوومەوە. بۆچوونەکانی هەمیشە ئیلهامبەخش و گفتوگۆکردنیش لەگەڵیدا هەمیشە چێژبەخشە. پێکەوە گفتوگۆیەکی تێروتەسەلمان کرد سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد خەمێکی لە مێژێنەی بەڕێزیانە و هەردووکمان هیوادارین کە ئەمجارەیان پرۆسەکە سەربگرێت."

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر