قوباد تاڵەبانی: بەکارهێنانی سوپا لە دژی جوتیاران هەنگاوێکی مەترسیدارە

قوباد تاڵەبانی: بەکارهێنانی سوپا لە دژی جوتیاران هەنگاوێکی مەترسیدارە

2025-02-17

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە راگەیەنراوێکدا بەکارهێنانی سوپای لە دژی جوتیارانی کورد بە هەنگاوێکی مەترسیدار ناوبرد و رایگەیاند بەردەوامی ئەم جۆرە پێشێلکارییانە داهاتووی پێکەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا پشتگیری تەواوی خۆی بۆ جوتیاران دەربڕیوە و جەختی کردوەتەوە کە بە هاوکاری هەموو لایەنەکان لە کەرکوک هەوڵی چارەسەرکردنی یەکجاری ئەم کێشەیە دەدەن و پێداگری دەکەن لەسەر سزادانی یاسایی  سەرپێچیکاران و ئەوانەشی فەرمانیان داوە بە بەکارهێنانی سوپا لە دژی جوتیارانی کورد.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر