قوباد تاڵەبانی: بەبێ داتا بڕیاری دروست نادرێت

قوباد تاڵەبانی: بەبێ داتا بڕیاری دروست نادرێت

2025-02-23

دووەمین کۆنفڕانسی شۆڕشی داتا لە سلێمانی  لەلایەن رێکخراوی میدەوە بەڕێوەچوو.

لە کۆنفڕانسەکەدا قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بە گرنگی داتا کرد و رایگەیاند حکومڕانی بەبێ داتا، حکومڕانییە لە تاریکیدا و بەبێ داتا بڕیاری دروست نادرێت و ناتوانرێت پلانی زانستی و دروست دابنرێت بۆ گەشەپێدانی هیچ کەرتێک.

وتیشی ئامانجمانە ژێرخانێکی وەها تۆکمە دروست بکەین تا دامەزراوەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت بە پشتبەستن بە داتاکان بۆ پێشخستنی کاروبارەکانی خۆیان پلانی زانستی دابنێن و بڕیاری دروست بدەن.

جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ کاردەکەین تا ببینە خاوەنی یاسای پاراستنی داتا و هاوکات هەوڵ دەدەین هێزی مرۆیی شارەزا بۆ کۆکردنەوەی و شیکاری داتا پەروەردە بکەین.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر