بەشداری لە پانێڵێکی کۆڕبەندی هەولێر

بەشداری لە پانێڵێکی کۆڕبەندی هەولێر

2025-02-27

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی کۆڕبەندی هەولێر، لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت بە باشی بەڕێوەدەچێت.

لە بەشێکی وتەکانیدا ئاماژەی بە جیاوازی دانووستانەکانی ئەمجارەی پارتی و یەکێتی لەگەڵ جارەکانی پێشوو کرد و رایگەیاند پێشتر لەسەر کاغەز، پارتی و یەکێتی رێککەوتنی باشیان دەکرد، بەڵام جێبەجێ نەدەکران. بەڵام ئەمجارەیان لەلایەک دەمانەوێت پرەنسیپی هاوبەشیی راستەقینە لە حکومەتدا بچەسپێنین و  لەلایەکی دیکەوە دەمانەوێت میکانیزمێکی گونجاو دابنێین بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوانمان، بۆ ئەوەی هیچ لایەنێکی بەشدار نەتوانێت خۆی لەژێر باری بەرپرسیارێتیی پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکە دەرباز بکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر