یەکەمین دیداری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

یەکەمین دیداری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

2025-02-17

یەکەمین دیداری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو و لە یەکەمین وتاری دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەم سەردەمەدا بەشێکی گرنگی ئاسایشی نیشتمانییە و  ئەرکی حکومەت و ناوەندە ئەکادیمییەکان و کەرتی تایبەت و هەموو هاوڵاتییانە پێکەوە هاوکاربن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە وڵاتەکەماندا.

قوباد تاڵەبانی روونی کردەوە کە هیچ لایەن و وڵاتێک ناتوانێت بە تەنها ئاسایشی ئەلیکترۆنی خۆی بپارێزێت و رایگەیاند پلانیان هەیە لەسەر ئاستی ناوچە و جیهاندا هاوپەیمانی بەهێز دروست بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

وتیشی لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و کۆمپانیا تایبەتەکانی تەکنەلۆژیا کاردەکەین بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئاسایشی ئەلیکترۆنی تا بتوانین دامەزراوەکانی حکومەت و کۆمپانیاکان و بازرگانەکان و هاوڵاتییەکانمان بپارێزین لە بەرامبەر هەر چەشنە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر