قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە

2025-02-18

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی سەردانی وەفدی دەمپارتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو پرۆسەی لە تورکیا سەبارەت بە پرسی کورد دەستی پێ کردوە.

قوباد تاڵەبانی هیوای خواست ئەمجارەیان پرسی کورد لە تورکیا بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت و کۆتایی بە شەڕ و توندوتیژی بهێنرێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و هەمواری یاسای بودجە کرا. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن و گەشبینی خۆی نیشاندا کە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر