کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق

کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق

2025-02-03

قوباد تاڵەبانی لە میانەی سەردانێکیدا بۆ بەغدا لەگەڵ دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی سەرۆککۆماری کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەردەوام هەوڵی لێکتێگەیشتنی زیاتر و رەخساندنی زەمینەی لەبار و نزیککردنەوەی بۆچوونەکانی هەردوولای داوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و چارەسەری ریشەیی.

هەردوولاش هاوڕابوون کە ئەو زەمینە لەبارەی ئێستا هەیە بیقۆزینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی ماف و شایستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان. جەختیشان کردەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم و بەغدا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر