کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق

کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق

2025-02-03

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی دواگۆڕانکارییەکان و رێکارەکانی چارەسەرکردنی ریشەیی گرفتە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کە لە ئێستادا هەنگاوی زۆر باش نراوە لەلایەن هەردوو حکومەتەوە بۆ چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەکە.

سەبارەت بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان و تەواوکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و چۆنییەتی پاراستنی ئاسایشی عێراق لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر