قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە

2025-02-06

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە میانەی سەردانێکدا بۆ کەرکوک بە جیا لەگەڵ رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە.

جێگری سەرۆکوەزیران پشتیوانی خۆی بۆ ئیدارەی نوێی کەرکوک و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دووپات کردەوە و دەستخۆشی لە پارێزگار و ئیدارەی نوێی کەرکوک کرد، کە لە ماوەیەکی کورتدا توانیویانە هەنگاوی زۆر گرنگ بنێن لە خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کەرکوک وەک پاککردنەوەی کۆڵان و شەقامەکان و دانانی بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی گرنگ.

قوباد تاڵەبانی داوایکرد ئەم ئیدارە نوێیەی کەرکوک پێویستە هانی وەبەرهێنەران بدات و ئاسانکارییان بۆ بکات بۆ وەبەرهێنان لە شارەکەدا و هەروەها هەوڵ بدات گرنگی بە سەوزکردن و باشترکردنی دۆخی ژینگەی کەرکوک بدات و پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتریش لە شارەکەدا جێبەجێ بکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر