کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا

کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا

2025-02-06

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی دۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆکرا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە (6/2/2025) لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە. جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رێگریکردن لە گەشەسەندن و بنەبڕکردنی رێکخراوە و گروپە تیرۆریستییەکان لە عێراق و سوریا.

سەبارەت بە دۆخی سوریاش هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە بەشداربکرێن لە داڕشتنەوەی سیستمی سیاسیی نوێی سوریا و مافەکانیان پارێزراوبێت و دەستورێکیش ئامادە بکرێت کە تیایدا ماف و ئازادییە سیاسی و کلتوری و کۆمەڵایەتییەکان گەرەنتی بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر