بە بۆنەی رۆژی جیهانی شێرپەنجە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوای کرد.
لە سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوای کرد کە بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە خزمەتی تووشبووانی شێرپەنجە دەکەن و لە هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە درێخی ناکەن.
هەر لە سەردانەکەیدا، قوباد تاڵەبانی باسی لە پرۆژەی هیوای گەورە کرد و رایگەیاند بەهۆی ئەوەیکە ساڵانێکە لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە ژمارەیەکی زۆر نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن، پلانیان هەیە پڕۆژەی هیوای گەورە جێبەجێ بکەن و پەرە بە نەخۆشخانەکە بدەن.