قوباد تاڵەبانی: کێشەی بودجە و مووچە دەبێت بە شێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکرێت

قوباد تاڵەبانی: کێشەی بودجە و مووچە دەبێت بە شێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکرێت

2025-01-30

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا رایگەیاند: پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە شێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکرێن.  ئاماژەی بەوەشدا، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و هیوای خواست ئەو وەفدە بتوانێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی بودجە و مووچە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە دۆخی سوریاش جەختکرایەوە، کە بۆ سەقامگیرکردنی سوریا و ناوچەکە، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە سورییەکان پێکەوە کاربکەن تا هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە داڕشتنەوەی سیستمی نوێی سوریا و مافە بنەڕەتییەکانی هەموو پێکهاتەکان بە تایبەتیش پێکهاتەی کورد لە سوریای نوێدا گەرەنتی بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر