کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا

کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا

2025-01-29

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دانیێل روبنستین، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی کارا و یەکگرتوو و بەهێزبێت و لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە بەڕێوەبچێت تا بتوانێت لە ئاست بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمدا بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دواگۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، جەختکرایەوە لەسەر بەهێزترکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر