قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سۆومێن باکچی، باڵیۆزی نوێی هیندستان لە عێراق ئاماژەیدا بە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان و روونیکردەوە کە ئامانجیانە شاری سلێمانی ببێتە ناوەندێکی گرنگی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا لە عێراق و ناوچەکەدا.
وتیشی لە کوردستان ژمارەیەکی زۆر گەنجی بە توانا و داهێنەر هەن، کە لەڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە هەوڵ دەدرێت پەرە بە تواناکانیان بدرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بەشداربن لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستاندا.
قوباد تاڵەبانی داواشیکرد وڵاتی هیندستان کە خاوەنی ئەزمونێکی سەرکەوتووە لە بواری پەرەپێدانی تەکنەلۆژیادا، لەم ڕووەوە زیاتر هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.