قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران رۆژی پێنجشەممە (23/1/2025) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و رێکخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند: یەکێتی هەوڵ دەدات حکومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکبهێنرێت، چونکە بەبێ هاوبەشیی راستەقینە حکومەتێکی کارا و یەکگرتوو و بەهێز دروست نابێت، کە بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی خەڵکی کوردستاندا بێت و کێشە سەرەکییەکان چارەسەر بکات.
سەبارەت بە دۆخی سوریاش، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەموو پێكهاتەکان و بە تایبەتیش کورد وەک پێکهاتەیەکی گرنگ بەشداری پێ بکرێت لە داڕشتنەوەی سیستمی سیاسی نوێی سوریا و بەشێکی گرنگ بێت لە ئیدارەدانی سوریای نوێدا.